دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركران
  2020-06-01       404       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دو حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك تۆماركران كە هەردوكیان دانیشتوی ناوشاری دهۆكن.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، دو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبوەو پشکنینی بۆ کراوەو پۆزەتیڤ دەرچوە، توشبویەکی کچ تەمەن ٢٠ ساڵ بەرکەوتوی توشبوانی پێشوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ھەردو توشبوەكە دانیشتوی ناو شاری دھۆکن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی توشبونی چوار كەسی دیكەی بە كۆرۆنا لە دهۆك راگەیاندبو.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×