12 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركران
  2020-06-01       717       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 12 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان تۆماركران.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 12 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە توشبوەكان پێكدێن لە: حەوت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنج، نۆ لە توشبوان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، دو توشبو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک توشبو لە شاری بەغدا گەڕاوەتەوە.

ئەو 12 توشبوەی لە گەرمیان تۆماركراون دانیشتوی ئەم شوێنانەن:

شەش توشبو دانیشتوی قەزای کفری.
چوار توشبو دانیشتوی قەزای کەلار.
یەك توشبو دانیشتوی شاری بەغداد.
یەك توشبو دانیشتوی شاری تکریت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×