ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێك دەرمانی قاچاخی راگەیاند
  2020-06-01       505       

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەستیانگرتوە بەسەر بڕێك دەرمانی قاچاخدا کە هەوڵدراوە بەشێوەی نایاسایی بهێنرێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە،زریان محەمەد: مقەدەم ڕزگار حەمەڕەحیم، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئاسایشی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵ و تەندروستی هاوڵاتیان  و ڕێگریكردن لە هێنانە ناوەوەی هەرجۆرە دەرمانێك و پێداویستیەكی پزیشكی كە كاریگەری خراپ بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەكات، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شارۆچكەی ناووپارێز پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر توانیان لە ئێوارەی ڕۆژی 31/5/2020 لەگوندی (وشیاری) سەربە شارۆچكەی ناڵپارێز دەستبگرن بەسەر بڕی (14) كارتۆن  حەب و دەرزی جۆراوجۆردا كە بەشێوەیەكی نایاسایی و لەڕێگەی قاچاخەوە ویسترابو بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان."

راشیگەیاند"سەرجەم دەرمانەكان بەر لە خستەنازاڕو هەوڵدان بۆ ساغ كردنەوەیان دەستیان بەسەرداگیراو ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر".

ئاماژەی بەوەشدا لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×