پۆلیسی تەقتەق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە گوندی "مخەڕەس"ی
سەر بە شارۆچکەی تەق تەق لە کاتی کارکردن لە بیرێکدا چوار كەس خنكان كە سێیان ئەندامی خێزانێکن.
هەرێم دڵشاد لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەقتەق بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند"دوای
ئاگادارکردنەوەیان لە ڕوداوێکی خنکان، چونەتە شوێنی روداوەکە کە چوار هاوڵاتی لە بیرێکدا
خنکاون".
ئاماژەی بەوەشكرد"بەپێی لێکۆڵینەوەکەیان ڕوداوەکە بەهۆی ڕوخانی بیرەکەوە
بوە، کە بوەتە هۆی خنکانی ئەو چوار هاوڵاتیە."
باسی لەوەشكرد"لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامی هەیەو ئەو کەسانەی کە
گیانیان لەدەستداوە کوڕو باوکێک و برازایەک و کەسێکی دیکەیە".
لەو بارەیەوە، هاوکارعەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی کۆیە بە رایگەیاند"لە
ئێستادا تەنها تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کۆیە و دوای هەوڵدانی
زۆر توانراوە تەرمی سێ کەسەکەی دیکەش لە ژێر بیرەکەدا دەبربهێنرێت و پاشان تەرمەکانیان
بەرەو پزیشکی دادوەری ببرێت."