لە دژی دوبارە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ کاسبکارانی دەربەندیخان خۆپیشاندانیان
ئەنجامدا، داوادەكەن، کە بەردەوامبن لە کارکردن لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا،
یاخود قەرەبوبکرێنەوە.
ئاوێنە: ئەمشەو
دوشەممە، لەبەردەم قائیمقامیەتی شارۆچکەی
دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کاسبکاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
توانا حەمەعەلی، یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە "ڕۆژنیوز"ی
وت: بەهۆی زیادبونی حاڵەتەکانی کۆرۆناوە، لیژنەی ئۆپەراسێونی دەربەندیخان، ئاگاداریان
کردینەوە دوکانەکانمان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ دابخەین."
وتیشی"ئێمە داوای ئەوە دەکەین دوکانەکانمان دانەخەین و بەشێوەیەکی تەندروست
ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەین، داشیبخەین دەبێت حکومەت قەرەبومان بکاتەوە، چونکه دەزانین
هەر ئەم شەش ڕۆژە نییە، هاوشێوەی جارەکەی دیکە ماوەکە درێژدەکرێتەوەو زیانی زۆرمان
پێدەگات."