تەندروستی سلێمانی: بەشداربوین لە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا
  2020-06-01       558       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لێدوانێكی بەڕێوەبەری بەشی پلادانانی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان رەتدەكاتەوەو دەشڵێت: بەشداربوین لە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگاكان و راوسەرنجەكانیشمان بەهەند وەرگیراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی (د. سەفین) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە پێویستمان زانی ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسانەی ناوبراو گوازرشت لە ڕا و بۆچونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لێدوانەكانی ناوبراوی سەبارەت بە بەشدارنەبونی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە لیژنەی باڵای كۆرۆنا رەتكردۆتەوەو وتویەتی"ئەم لێدوانانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەردەوام ئەندام بوینە و بەشداربوینە لە لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پاریزگاکان و بەشداری بڕیارەکان و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنا بوینەو ڕاوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بوینە و هەمامەنگی و ڕاوێژی تەواو هەبوە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار."

دەقی رونكردنەوەكە...

ڕونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

دوای بڵاوبونەوەی چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی بەڕێز (د. سفین) بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە پێویستمان زانی ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسانەی ناوبراو گوازرشت لە ڕا و بۆچونی خۆی دەکات نەوەك بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەم لێدوانانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەردەوام ئەندام بوینە و بەشداربوینە لە لێژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆڕۆنا لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پاریزگاکان وە بەشداری بڕیارەکان و ڕێکارەکانی ڕێگریکردن و خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆڕۆنا بوینە و ڕاوسەرنجمان بەهەند وەرگیراوە و جێبەجێکار بوینە وە هەمامەنگی و ڕاوێژی تەواو هەبوە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ و پارێزگا و دامودەزگاکانی تری پەیوەندار.

لێرەوە دەمانەوێت ڕای گشتی دڵنیا بکەینەوە کە هەمو ڕێکارەکان بەتایبەتی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێکی گەورە و گرنگی ڕێکارەکان بوە و ستایشی هەمو ڕێکارەکانی بەڕێزان لە وەزارەتی ناوەخۆ و تەندروستی دەکەین کە ئامانج و کاری پێشینە تەنها بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان بوە.

لەکۆتاییدا جارێکی تر هەر ڕاوبۆچونێک و لێدوانێکی کەسی ڕەتدەکەینەوە کە ببێتە مایەی لاواز بونی متمانە و هەماهەنگی کارکردن، دوپاتیشی دەکەینەوە کە هەموان دەبێت پاڵپشتی بڕیارەکان و ڕاسپاردەکان بین و جەختیش لە پابەندبونی هاوڵاتیان دەکەینەوە بۆ ڕێنماییەکان و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
1 حوزەیران 2020


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×