کاسبکارانی ڕانیە دژی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و
دەڵێن، کە ستەمکاریی کەرەنتینەمان قبوڵ نییە.
ئاوێنە: ئەمشەو دوشەممە
هاوڵاتیان و کاسبکارانی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
هاوڵاتیانی ڕانیە، داوادەکەن کە بڕیاری کەرەنتینەکردن هەڵبووەشێتەوە بۆ ئەوەی
بتوانن کارەکانیان بکەن، دەڵێن ستەمی کەرەنتینە قبوڵناکەن و پێویستە حکومەت لەژێر
ناوی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هاوڵاتیان برسی نەکات.
هەروەها دەڵێن، کە پێویستە کەس خۆی نەکات بە خاوەنی خۆپیشاندانەکەیان و ئەوە
تەنها خۆپیشاندانی کاسبکارانە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەر ئەمشەو بۆ هەمان مەبەست كاسبكاران و هاوڵاتیانی دەربەندیخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.