16 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران
  2020-06-01       583       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 16 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركران كە 14 توشبویان دانیشتوی ناوشاری سلێمانین و دوانەكەی دیكە دانیشتوی چەمچەماڵ و پێنجوێنن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 16 توشبوی دیكەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران كە پێكدێن لە 14 پیاو و چوار ئافرەت، ھەمویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە 14 توشبویان دانیشتوی شاری سلێمانی و یەك توشبویان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و ئەویدیكەیان دانیشتوی قەزای پێنجوێنە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×