وەزارەتی کشتوکاڵ داوای کارئاسانی دەکات بۆ جوتیاران
  2020-06-02       392       
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند کە داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ئاسانکاری بۆ جوتیاران بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بچنە سەر کارەکانیان.
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەداوە، “راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتوو چۆیی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت”.

دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

جوتیارو خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵ

دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك رێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كێشەی چونتان بۆسەر كێڵگە و پڕۆژەكانتان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردۆتە سەر بەرهەم.

بەڕێزان وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتوو چۆیی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت.

لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جوتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانین، دواتر ئاگادارتان دەكەینەوە لە دەرئەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2/6/2020
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×