نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریكرا
  2020-06-02       973       
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی‪ ‬ رابردو (‪32‬) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئه‌م مانگه‌ بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت‪.‬
‪ ‬
ئاوێنە، زریان محەمەد: سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند" وەک لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوینەوە‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (120) بۆ (135) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە"‪.‬
‪ ‬
راشیگەیاند" بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شه‌ش، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن".

ئاماژەی بەوەشدا لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×