''هەرکەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە زیندانیی ده‌كرێت''
  2020-06-02       407       
پشتیوان سمكۆ، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى داواكارى گشتى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "هەرکەسێک بەپێچەوانەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا قسە بکات یان بانگەشەی ئەوە بکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر".

ئاوێنه‌: پشتیوان سمكۆ، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى داواكارى گشتى هه‌رێم له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "رێکارەکان بەپێی جۆری بانگەشەکە دەبن، ئەو کەسەی چ لە رێگەی راگەیاندنەکان یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان بە هەر رێگەیەکی دیکە هانی خەڵک بدات لە دژی بڕیارەکانی حکومەت و رێکارەکانی خۆپارێزیی هاونیشتمانییان، بەپێی یاسا سزا دەدرێت". 
 
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى داواكارى گشتى لەبارەی سزاکانیشەوە ئەوەی خستەڕوو، "سزاکانیش چەندین جۆرن، لەوانە پێبژاردنی ماددی بە چەندین ملیۆن دینار و بەندکردنیشی بۆ ماوەی شەش مانگ تا پێنج ساڵ تێدا دەبێت".
 
پشتیوان سمكۆ داوای لە هاووڵاتیان كرد هەر سەرپێچییەکیان بینی ئاگاداریان بکەنەوە، ئەوانیش رێکاری یاسایی بەرامبەر کەسی سەرپێچیکار دەگرنەبەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×