تەندروستی سلێمانی دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە
  2020-06-02       360       
پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوە یان دورخستنەوەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەکارەکەی،وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە.

ئاوێنە، زریان محەمەد: د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی تایبەت بە ئاوێنەی ڕاگه‌یاند "هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دوخزستنەوە یان دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەکات دورن لەڕاستیەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "لەئێستادا دکتۆر سەباح لەکاری فەرمی خۆیدایە و سەقاڵی کۆبونەوەی تایبەتە بەڕەوش و تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێکارەکانی تەندروستیە لەم کاتەدا".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×