پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند "لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەینێەوە سەرجەم سێکتەرەکان دەکرێتەوە و ژیان ئاسایی دەکەنەوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت".
ئاوێنە: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاند، جگە لە ئاسایکردنەوەی ژیان لەدوای ئەو ٧٢ کاتژمێرەی دانرابوو بۆ مەرزی باشماخ دوای ئەو وادەیە مەرزەکە دەکرێتەوە.
ئهوهش له كاتێكدایه كهمێك لهمهوبهر ڕێبهر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، "ئەگەر ئیجراتەکان چڕنەکەینەوە، ژمارەی مردن بەشێوەیەک زیاد دەکات راگەیاندن فریای بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکان ناکەوێت".