ئاسایشی‌ سلێمانی‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر په‌یامنێری‌ ئێن ئار تی‌‌و چه‌ند په‌یامنێرێكی‌ دیكه‌
  2020-06-02       835       

كه‌ناڵی‌ ئێن ئارتی‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانییه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر په‌یامنێرو وێنه‌گرێكیان‌و كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیان لێسه‌ندون.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، له‌به‌رده‌م قائیمقامییه‌تی‌ سلێمانی‌ كاسبكاران‌و خه‌ڵكی‌ ناڕازیی گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا دژی‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆ.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر په‌یامنێرو وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی‌ ئێن ئارتی‌‌و كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیان لێسه‌ندن.

هاوكات هێزه‌كانی‌ ئاسایش ڕێگریی له‌ڕوماڵی‌ گردبونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌و له‌هه‌وڵی‌ بڵاوه‌پێكردنی‌ گردبونه‌وه‌كه‌دان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×