2020-06-02   830     
مزگهوتی گهورهی سلێمانی
بهبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی هەرێمی كوردستان، لەکاتژمێر ٦ی ئێوارەی سبەینێوە لەژێر ڕێکاریی توندی تەندروستیو ڕێنماییە تەندروستییەکاندا سێکتەرە جیاجیاکان دەکرێنەوە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆو بەئامادەبونی وەزیری تەندروستی، پارێزگارەکان، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاکان کۆبونەوەیەکی تایبەت بەهەڵسەنگاندنی قۆناغەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆناو قەدەغەکردنی هاتوچۆ، لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدرا.
بهپێی یهكێك لهبڕیارهكانی كۆبونهوهكه، پەیوەست بەقەدەغەی هاتوچۆ لەکاتژمێر ٦ی ئێوارەی سبەینێوە (٣/ ٦/ ٢٠٢٠) لەژێر ڕێکاری توندی تەندروستیو ڕێنماییە تەندروستییەکاندا سێکتەرە جیاجیاکان دەکرێنەوە.
هاوكات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لهلێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، لەکاتژمێر ٦ی ئێوەرەوە بەمەرجی تەندروستی توندەوە، سەرجەم سێکتەرەکانی ناو شاری سلێمانی دەکرێنەوە.
وتیشی، قەدەغەی هاتوچۆ بەو شێوازەی کە پێشتر راگەیەندرابو هەڵدەگیرێتو بەمەرجی تەندروستی توندەوە، ژیانی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی هەرێمی كوردستان قهدهغهی هاتوچۆی بۆ ماوهی شهش رۆژو لهرۆژی 1ی ئهم مانگهوه تا 6ی مانگ ڕاگهیهندبو، بهڵام بریارهكه كاردانهوهو ناڕهزایی كاسبكارانی لێكهوتهوهو ئامادهنهبون پابهندی ئهو بڕیاره ببن.
دهقی بڕیارهكانی كۆبونهوهی وهزیری ناوخۆو پارێزگارهكان:
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ورد لەسەر بارودۆخەکە کراو دواجار بڕیاردرا:
١- هەموو بڕگەکانی بەیانی ژمارە (٣٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ وەکو خۆیان جێبەجێ دەکرێن.
٢-پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەعات (٦)ی ئێوارەی سبەینێوە (٣/ ٦/ ٢٠٢٠) لەژێر ڕێکاری توندی تەندروستی و ڕێنماییە تەندروستییەکاندا سێکتەرە جیاجیاکان دەکرێنەوە.
٣-دوای تێپەڕبوونی (٧٢) سەعات بەسەر کەرەنتینەکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا، دوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە دەروازەکە دەکرێتەوە.
هەروەها سوپاسێکی زۆری هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان کرا، بۆ پابەندبوونیان بە ڕێکارەکان و خۆپارێزییانەوە، داوایان لێکرا بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی، لەهەمان کاتدا هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت ئاگادارکرانەوە، کە پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان بەوردی جێبەجێ بکەن و هەر سەرپێچی و کەمتەرخەمییەک دەبێتە مایەی لێپرسینەوەی یاسایی و کارگێڕی توند.