پەکەکە: میتی تورکی‌و پاراستنی پارتی لەدهۆک پلان لەدژمان دەگێڕن
  2020-06-03       2215       

 ئاژانسی هەواڵی فورات-ی نزیک لەپەکەکە ئاماژە بەوە دەکات کە میت و پاراستن ئامادەکاری دەکەن بەجلوبەرگی گەریلاوە لەباشوور کۆمەڵکوژی ئەنجامبدەن‌و بیخەنە ئەستوی پەکەکەو ئەمەش بکەنە بیانو بۆ ئەوەی هێرشێکی فراوان دژ بەپەکەکە بدەن.


ئاوێنە: ئاژانسی فورات لەراپۆرتیکیدا باس لەوە دەکات کە دەزگای (پاراستن)ی پارتی‌و دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)، دوو هەفتە لەمەوبەر لە هۆتێل ڕیخۆسی دهۆک کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوەو پلانێکی فراوانیان لەدژی پەکەکە ئامادە کردوە. بە پێی پلانەکە، جلی گەریلا لەبەر هێزێکی هاوبەش دەکەن، ئەو هێزەش هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی دهۆک‌و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس‌و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، لەگەڵ خەڵکی مەدەنی هەروەها هێرش دەکەنە سەر لایەنە تورکمانەکان. بەم شێوەیە ئامادەکاری بۆ هێرشێکی فراوان لەدژی پەکەکە دەکرێت.


ئاژانسەکە لەزاری سەرجاوەیەکەوە لەئاسایشی دهۆک، باس لەوە دەکات کە فازڵ میرانی لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی لەدهۆک و هەندێک سەرۆک عەشرەت کۆبوونەوەی کردووە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەوەی کردووە کە فشاری ڕای گشتی لەسەر پارتی زیادی کردووە، بە تایبەتی لە بادینان بە شێوەیەکی فراوان، گەل لەوان ناڕازییە. لە کۆبوونەوەکەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پەکەکە لە بادینان دەستوەردانێکی سەربازی ئەنجام دەدات، فشار لەسەر پارتی دروست دەکات و ئەوانیش پێویستە خۆیان بپارێزن، بەڵام سەرۆک عەشرەتەکان زیانێکی زۆر دەکەن، بۆیە بە ناچاری ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر. فازڵ میرانی لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵیداوە هزری ' پەکەکە هێرش دەکاتە سەر دهۆک' بخاتە مێشکی ئەو کەسانە و بەم شێوەیە ئامادەکاری بۆ هێرشێکی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی تورک کردووە.


فازڵ میرانیش دەستی بەئامادەکاری پلانی میت و پاراستن کردووە کە لە کۆبوونەوەکەی ڕیخۆسدا بڕیاری لەسەردراوە. لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا، ٢٠٠ جلوبەرگی گەریلاکانی هەپەگە ئامادە کراون. بە پێی پلانەکە ئەندامانی میتی تورک و هێزە تایبەتەکانی پارتی جلوبەرگی گەریلا لەبەر دەکەن و لە دهۆک هێرش دەکەنە سەر خاڵەکانی ئاسایش و پۆلیس. لە دهۆک هێرش دەکەنە سەر کەسایەتیە پێشەنگەکانی ئۆپۆزسیۆنی دژی پەدەکە، هەروەها هێرش دەکەنە سەر بەرپرسەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی و هەندێک کەسایەتی گرنگی تورکمان، دواتر بەرپرسیاری هێرشەکان دەخەنە ئەستوی پەکەکە و هەوڵی تێکدەری و کۆمەڵکوژی دەدەن.


ئاژانسی فورات ئاماژە بەوە دەکات کە لەڕێگەی ئەم پلانەوە کار بۆ ئەوە دەکریت بناغەی دەستوەردانی دەوڵەتی تورک بۆ ناو شەڕەکە ئامادە بکرێت‌و لەناو ڕای گشتی ناوخۆو دەرەوەدا، شەڕی هاوبەشی پارتی‌و دەوڵەتی تورک لەدژی پەکەکە بەڕەوا لەقەلەمبدرێت.

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×