د. كامەران قەرەداغی، پزیشكی راوێژكاری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەواو مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی، لە ئێستادا كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان وەك "كارەسات" نابینێت و پێشی وایە ئەوەی هەیە خەڵك تۆقاندنەو دەشڵێت: هەرێم قۆناغی زۆر باشی بڕیوەو ناگەڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم. ئەوەشی كە ئێستا رویداوە بە "كه‌مته‌رخه‌میی ده‌سه‌ڵات" دەبینێت.
ئاوێنە: د.كامەران قەرەداغی، لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوكراوەتەوە، سه‌باره‌ت بە زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له هەرێمی كوردستان وتویەتی: من خۆم له كۆتایی مانگی چواردا زۆر گه‌شبین بوم به‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له هه‌فته‌ی یەکەمی مانگی پێنج دا یان ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج شایی بگێڕین، هه‌میشه یه‌كێك له دروشمه‌كانی من ئەوە بوە كە تكایه شایمان لێمه‌كه‌ن به شین و هه‌میشه ئێمه ته‌قدیری هاوڵاتیانمان كردوه‌و ئه‌وه‌ی كه ڕویدا له دوای ئه‌وه‌وه، به‌تایبه‌تی ڕێكاره‌كان شلكرایه‌وه، دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، بژێوی و ئابوری هاتەسەر.
ئەو دكتۆرە پێی وایە حكومه‌ت چۆن پێشوتر چوه قه‌رزی كردوه، بۆ كۆمه‌ڵێك شتی تر كه زۆربه‌ی هاونیشتمانیان ئاگایان لێی نیه قه‌رزه‌كه بۆچییه؟ ده‌بوایه بۆ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك قه‌رزی بكردایه و وتوشیەتی"دوای ئه‌وه‌ی كه شلیان كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نازانستی به‌ڕه‌ڵایان كرد، دۆكۆمێنت هه‌یه ئێستا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌سه‌ر سنوره‌كان بون و قسه‌یان كردوه، ده‌ڵێن سنوره‌كانییان چۆڵ كردوه و هاتوچۆ هه‌بوه و خه‌ڵكییان به قاچاغ هێناوه، له ئێرانه‌وه و له به‌غداوه."
لەو بارەیەوە زیاتر وتویەتی"كه‌یسمان هه‌یه ئێستا له به‌غدا و ناوچه‌كانی عێراقه‌وه خۆیان كردۆته‌وه به كوردستاندا. بۆ ئاگاداریتان له‌م ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج خه‌ڵكێكی زۆر زۆر له به‌غداوه هاتون و له‌ناو شاره‌كانی كوردستاندا گه‌ڕاون، كه‌واته هۆكاره‌كانی زیادبونی كۆرۆنا، هاتوچۆیه‌كی به‌رده‌وام بوە، له سنوره‌كانه‌وه بۆ ناو ناوچه‌كەی ئێمه، پێنجوێن شاهێدی حاڵه‌كه‌یه، كه زیاتر له 50 حاڵه‌تی تیا بوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ زیاتریش نه‌بو بێت. هاتوچۆی خه‌ڵكی به‌غداو شوێنه‌كان و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتونه‌ته‌وه. دیسانه‌وه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كوردستانه‌وه ئه‌وه‌مان ڕانه‌گه‌یاندوه كه كۆرۆنا ته‌واو بوه، چونكه كۆرۆنا ڤایڕه‌س له كوردستان ته‌واو نه‌بو بو، ژماره‌كان زۆر زۆر كه‌م ببونه‌وه، ژماره‌كان له‌پڕ زیادیان كرده‌وه."
لەگەڵ ئەوەش د.كامەران دڵنیایی داوە كە ئه‌مەی ئێستا هەیە پێی ناوترێت شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا و وتویەتی"هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ زیادبونی ژماره‌كانی كۆرۆنا ئه‌وه بو كه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌ر خۆی هه‌بون له‌ناو شاره‌كاندا، و ئێمه هه‌میشه ئه‌وه‌مان وتوه ئه‌گه‌ر 10 كه‌س ده‌ستنیشانكران، ئه‌وا 100 ی تر، یان 50ی تر هه‌یه، ئه‌وه بو به خێرایی و به‌بێ به‌رنامه شته‌كان تێكچو، له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌و شته كه ڕویدا ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنین."
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه مه‌ترسیداره وه‌ك هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن؟ د. كامه‌ران قەرەداغی وتی"ئه‌م زاراوانه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبونه‌ته‌وه، مرۆڤ ناتوانێت به‌یه‌كجار له مێشكی خه‌ڵكی به‌رێته ده‌ره‌وه، چونكه به‌ڕاستی ده‌بێت زۆر قوڵایی زانستت هه‌بێت له‌سەر ڤایرۆسەكە، ده‌بێت خه‌ڵكی به‌رامبه‌ره‌كه‌شت به‌و ئه‌ندازه‌یه بزانێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت كه شتێك مه‌ترسیداره و كوشنده‌یه. بۆ نمونه كه ده‌ڵێیت مه‌ترسیداره، ئێستا ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئه‌م ڤایڕه‌سه بكرێت نیشانه‌كانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك زیاتره، ئێستا خه‌ڵك وای لێهاتوه نایه‌ت خۆی كه‌ره‌نتین بكات، خه‌ڵكه‌كه خۆی له ماڵه‌وه ده‌بێت و ده‌چێت بۆ لای دكتۆر، ده‌چێت بۆ عه‌یاده‌كان، له‌وێ كانۆلایان بۆ داده‌نێن و چاره‌سه‌ری تریان ده‌كه‌ن، له‌كۆتاییدا وای لێدێت كه هه‌ر خۆی نییه، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌یگرێت، ورده ورده ده‌چێته سییه‌كانییانه‌وه و زیاد ده‌كات و نیشانه‌یان لێ ده‌رده‌كه‌وێت."
د.كامه‌ران ئه‌وه‌شی وت"یه‌كێك له هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م جاره‌یان بۆچی به نیشانه‌وه دێن، چونكه به‌ڕاستی خه‌ڵك نایه‌ت. من له‌گه‌ڵ دكتۆری ڤایڕه‌سه‌كان قسه‌م كردوه، ده‌ڵێن خه‌ڵكێكی زۆر نایه‌ن پشكنینه‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیشی لێ ده‌ربكه‌وێت نایه‌ت، له‌ناو كه‌سوكاره‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه و ورده ورده ژماره‌ی ڤایڕه‌سه‌كه زۆر زیاد ده‌كات له‌له‌شی هه‌ڵگره‌كه‌دا، له‌به‌رئه‌وه به نیشانه‌وه دێن، ئێستا وه‌كو ئه‌وسا نه‌ماوه. هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه به نیشانه‌وه دێن، نه‌ك هۆكاری ئه‌وه بێت كه ئه‌مه ڤایڕه‌سێكی تره. ئێمه تا ئێستا نازانیین چ ڤایڕه‌سێك له كوردستاندا هه‌یه تا بزانیین ئه‌مه جۆرێكی تره له ڤایڕه‌س."
هه‌روه‌ها وتی"هه‌مو كه‌سێك كه ئێستا به نیشانه‌وه هاتوه چه‌ند كه‌سێكی له چوارده‌وری خۆی توشكردوه، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه باس ده‌كرێت، كه مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه عه‌قڵی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر ڤایڕه‌سه‌كه گۆڕاوه، بۆ نمونه 51 كه‌س كه له پێنجوێن بوه ته‌نها چه‌ند كه‌سێكییان پێویستی به ئۆكسجین بوه ئه‌وانی ترییان نیشانه‌ی نه‌بوه، یان نیشانه‌یه‌كی ساده‌ی هه‌بوه، كه له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا ئه‌مانه هه‌ر داخلی نه‌خۆشخانه نابن، ده‌یخه‌نه‌وه ماڵه‌كانییانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێری ئه‌وه بێت كه دوری كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بێت، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه من پێموابو ده‌بێت ئاوابكرێت، خه‌ڵك به "گێل" سه‌یر نه‌كه‌یت، خه‌ڵكه‌كه بنێره‌وه ماڵه‌وه، ئه‌و كاته خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش خۆی ئۆتۆماتیكی قه‌ڕه‌باڵغی دروست ناكات، له‌به‌رئه‌وه زیادبونی نه‌خۆشییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی نه‌خۆشییه‌كه."
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌وترێت كۆرۆنا كاره‌سات له كوردستان دروست ده‌كات؟ د. كامه‌ران قه‌ره‌داغی وتی"كاره‌سات بونی نیه، مێژوی كورد به ئه‌نفالدا ڕۆیشت، به شه‌ڕی ناوخۆدا ڕۆیشتوه، مێژوی كورد له‌ژێر ده‌ستی سه‌دام حسێن و شای ئێران و ئێستای خومه‌ینی و ئه‌ردۆغان و سوریا و ئه‌وه‌تا سوریا كیانی خۆیانییان هه‌یه. ئه‌وانه ترساندنی خه‌ڵكه، بڕۆ سه‌یری ئه‌مریكا بكه‌ن 100 هه‌زار كه‌س مردوه. له سوید و نه‌رویج و دانیمارك ژماره‌ی مردوه‌كانییان چه‌ند سه‌دێكه، ئه‌مانه پێشكه‌وتوترین سیسته‌می ته‌ندروستیی جیهانییان هه‌یه. له ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا، ئه‌وانه سه‌ریان به‌رزه چونكه نه‌ته‌وه‌كه خۆی سه‌ری به‌رزه، شانازی به سه‌ركرده‌كانییانه‌وه ده‌كه‌ن، باسی كاره‌سات نه‌كراوه. له سوید و نه‌رویج خه‌ڵكه‌كه چونه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قام و ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌سیش باسی كاره‌سات ناكات، له هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا كه‌س باسی كاره‌سات ناكات، به‌س لێره‌یه."
د. كامه‌ران قه‌ره‌داغی جه‌ختیكرده‌وه باسكردن له ڕودانی كاره‌سات به‌هۆی كۆرۆناوه له كوردستان "بۆ خه‌ڵك تۆقاندنه، ئه‌گه‌ر زانستی كۆرۆنا وه‌كو خۆی باس بكرێت، به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا، بۆیان باس بكرێت لێره چۆنه و له‌وێ چۆنه و خه‌ڵكه‌كه چۆن مامه‌ڵه‌ی كردوه، خه‌ڵك له ڤایره‌سه‌كه تێده‌گات. ده‌سه‌ڵات له كوردستان نایه‌وێت مرۆڤی كورد له ڤایڕه‌سه‌كه تێبگات. یه‌ك كه‌س كه ده‌مرێت خه‌ڵكه‌كه توشی شۆك و زه‌نده‌ق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكه بترسێت و به ئاره‌زوی خۆیان كۆنتڕۆڵییان بكه‌ن، باشترین هۆكار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مرۆڤ ترس و تۆقاندنه. ئه‌گه‌ر بێیت به شێوه‌یه‌كی زانستی باسی كۆرۆنا ڤایڕه‌س بكه‌یت، خه‌ڵكه‌كه تێبگه‌یه‌نرێت كه كۆرۆنا ڤایڕه‌س ئه‌مه‌یه، تێده‌گات كۆرۆنا ڤایڕه‌س ڕێژه‌ی مردنی له جیهاندا چه‌نده، له باشترین وڵاتانی ئیسكەنده‌ناڤیا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا وئیتاڵیا و ئیسپانیا چۆن ڕۆیشتوه، ئه‌و وڵاتانه چۆن مردن و چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئێستا خه‌ریكی چین. ئه‌م شێوه‌یه دەبێت پیشانی خه‌ڵك بدرێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و واقعی. من وه‌كو شه‌خصی كامه‌ران هه‌رگیز كۆرۆنا ڤایڕه‌س وه‌كو كاره‌سات نابینم."
د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئێستا كوردستان له‌به‌رده‌م زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا ڤایڕه‌س دایه. من ناڵێم بۆچی له‌م شار كه‌متره له‌و شاره زیاترە، هه‌مومان ده‌زانیین بۆچی؟ له‌هه‌ر شوێنێكدا تۆ هاتی له‌سه‌رخۆ و به‌ڕێكوپێكی و به سیسته‌م ڕێكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه قه‌ده‌غه‌یه هه‌ڵیده‌گریت و شتێكی تر له‌شوێنی داده‌نێیت و به‌دواداچونی جوان ده‌كرێت و له ئێرانه‌وه نایه‌ڵیت خه‌ڵك بێت و نایه‌ڵیت قاچاغچی بێت، ئه‌مانه به‌داخه‌وه له‌ناوچه‌ی ئێمه زۆر كه‌م كرایه‌وه ئێمه ده‌ڵێین ئێستا كوردستان له‌به‌رده‌م زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا ڤایڕه‌س دایه. نه‌خۆشمان بۆ دێت كه له‌مه‌ودوا نیشانه‌یان زۆرتره، هه‌ندێكیان پێویستییان به ده‌زگای هه‌ناسه‌دانه، ئه‌مه سیسته‌می نه‌خۆشییه‌كه وایه."
د.كامه‌ران وتیشی"گۆڕه‌پانه‌كه خۆی وا ده‌ڵێت. ئێستا كه ناكۆكی فیكری و سیاسی دروستبوه له‌سه‌ر بنه‌مای ئابوری وئیداره‌ی سیاسی كوردستان كۆمه‌ڵێك به‌رئه‌نجامی دروستكردوه. ئه‌مه قسه‌ی منه قسه‌ی بیرمه‌ندی حیزبه‌كانی تره، هادی عه‌لی و شاسوار عه‌بدولواحید و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانییان و هه‌مویان وا ده‌ڵێن، كه‌واته ئێستا له‌سه‌ر ئاستێكی باڵای سیاسی ئه‌م قسه‌یه ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌كو زانست من ده‌ڵێم هه‌میشه نه‌خۆشی و زانست ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی ئه‌مه له دنیا ڕونه. له كوردستان 29/5 سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكیداوه بۆ نه‌ته‌وه، بۆ نیشتیمان، كه‌چی له‌ناو په‌یامه‌كه‌دا لایه‌نێكی سیاسی تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی كه كۆرۆنا ڤایڕه‌س به‌كارده‌هێنێت بۆ خۆی، ئه‌مه مه‌ترسیداره. كه‌واته من بڵێم وانیه قسه‌كه‌م هه‌ڵه‌یه چونكه ئه‌وه‌تا سه‌رۆك وه‌زیران خۆی وا ده‌ڵێت! ئه‌وه‌تا یه‌كێك له ڕوماڵه گه‌وره‌كان یه‌كێك وتارێكی نوسیوه ده‌ڵێت ئیتاڵیا و كوردستان وه‌كو یه‌ك وایه."
قه‌ره‌داغی ئه‌وه‌ش وت"من پێموایه كه كوردستان قۆناغێكی زۆر باشی بڕیوه. من دوێنی له نه‌خۆشخانه بوم خه‌ڵكێكی زۆر ماسكی پێ بو، سێ ڕۆژ پێش ئه‌وه كه‌س ماسكی پێ نه‌بو. خه‌ڵك فێربوه ئێستا خۆی ده‌پارێزێت. هه‌ولێر و دهۆك ڕێژه‌كه‌یان زۆر باشه، ماوه‌ته‌وه ئه‌م ناوچه‌ی سلێمانییه له‌گه‌ڵ پێنجوێن دا. پێنجوێن ڕونه كه بۆچی وای لێهاتوه، ئه‌ویش له‌به‌ر مه‌رزی باشماخ و هه‌روه‌ها له‌به‌ر قاچاغچی، كه هاتونه‌ته ناو شاره‌كانه‌وه، و خه‌ڵكی شاره‌كه خۆیان زۆر زۆر باش ده‌زانن. "
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر تۆ وه‌زیری ناوخۆ، وەزیری ته‌ندروستی، سه‌رۆكی حكومه‌ت، پارێزگار هه‌ركام له‌وانه بویتایه چیت ده‌كرد؟ د.كامه‌ران قه‌ره‌داغی وتی"بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆم نه‌ده‌دا، به‌ڵام شتێكی ترم ده‌كرد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ناتوانرێت له كوردستاندا سزای ماددی خه‌ڵك بدرێت، خه‌ڵك پاره‌ی پێ نییه تا سزای بده‌یت، له ئیمارات و قه‌ته‌ر و ئیتاڵیا، قانون ده‌رچو، سزای ماددی خه‌ڵكییان ده‌دا. له ئیتاڵیا سزاكه ئه‌وه‌بو له 300 یۆرۆوه تا سێ مانگ زیندانی بو، له ئیمارات 3000 درهه‌م بو. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه له كوردستاندا بارودۆخێكی ئابوری ئه‌وه‌نده شڕ هه‌یه كه نه‌ده‌توانرێت زیندانی بكه‌یت و نه‌ده‌توانرێت سزای پاره‌ی بده‌یت، كه‌واته هه‌رچی یاسایه‌ك ده‌رده‌كرێت له كوردستاندا دژی خه‌ڵك شكست ده‌هێنێت، چونكه خه‌ڵكه‌كه وێرانه، برینداره له‌ڕوی ئابورییه‌وه. ئه‌گه‌ر من بم قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاناگه‌یه‌نم به‌ڵام ده‌بێت به‌ڕاشكاوی به خه‌ڵكه‌كه بوترێت كه بۆچی وامان لێهات؟ له‌ناوچه‌ی سلێمانی چی ڕویدا؟ ئێستا یه‌ك كۆمه‌ڵ كه‌یسمان هه‌یه كه له‌به‌غداوه هاتون. له ئێرانه‌وه هاتون. كه‌واته ده‌بێت ئه‌مانه بێنه سه‌ر ته‌له‌فزێون و بڵێن، ئێمه دان ده‌نێین به‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵانه ڕویداوه، لێپرسراوی ئه‌منی و شاره‌وانی و ته‌ندروستی شاره‌كانی كوردستان واته له‌هه‌ر شارێكدا حاڵه‌ت زۆر زۆره، ده‌بێت پرسیار له به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئه‌و شاره بكرێت، هه‌روه‌ها شایه‌ت هه‌یه له هه‌مو كوردستاندا كه چۆن سنوره‌كانییان چۆڵكردوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ندروستی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ده‌یانه‌وێت ئه‌م شتانه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه."
سه‌باره‌ت به په‌یامه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوڵاتییانی هه‌رێمی به‌رپرس كردبو له دۆخی ته‌ندروستی، د. كامه‌ران وتی"ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا وه‌كو تاك، هاوڵاتی مانای خێزان نییه، هاوڵاتی مانای تاكێكه تۆ به‌رپرسیارێتی ده‌ده‌یتێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤێك فێرنه‌بوبێت تاك مانای چی، چۆن لێپرسراوێتی ده‌ده‌یتێ. له كوردستاندا شتێك نییه به‌ناوی هاوڵاتیبون، كه‌واته هاوڵاتی هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تێكی ده‌ده‌یتی ئه‌و هه‌ر چاوی له حكومه‌ته، هه‌ر زاراوه‌كه ده‌بێت به هه‌ڵه هاوڵاتیبون، تاك بون، فێربون، ئه‌مانه هه‌موی پرۆسه‌یه‌كی مێژویی قورسه، پرۆسه‌یه‌كی ئابوری، كۆمه‌ڵناسی، فیكری، فه‌لسه‌فییه ناتوانرێت له ئه‌زمه‌یه‌كی نه‌خۆشیدا به خه‌ڵك بڵێیت خۆت به‌رپرسیت! له‌چ حاڵه‌تێكدا پێیده‌ڵیت به‌رپرسیاره، كه پێیبڵێیت من گیرفانت پڕ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچیت نان بكڕیت، كه من خواردن و نان و ئاو و هه‌مو شتێكم بۆ ئاماده‌كردی، ئه‌و كاته خۆت به‌رپرسی له ته‌ندروستی خۆت، به‌ڵام هیچ شتێك بۆ هاوڵاتی ئاماده‌نه‌كراوه، ئێستا مانگی شه‌شه و موچه‌ی مانگی دویان وه‌رنه‌گرتوه. "
قه‌ره‌داغی درێژه‌ی به وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ر تۆ وه‌زیر و حكومه‌ت بویتایه چیت ده‌كرد له‌م دۆخه‌دا و وتی"وه‌كو ئه‌وروپا ده‌كه‌م، پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت واقعی بیت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه، ڕێگه بده‌یت كه خه‌ڵكی زانستی قسه بكات، نه‌ك كۆیله‌كانی حیزب و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌قڵی فاشییان هه‌یه، بۆ نمونه كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمیستی حیزبی هه‌ن ده‌یانه‌وێت تاوانه‌كه بخه‌نه سه‌ر دكتۆره‌كان و بڵێن خه‌تای دكتۆره‌كان بوه، ئه‌گینا ئێمه بارودۆخمان زۆر باش بو، ده‌یانه‌وێت ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت بخه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بۆیه له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا په‌ره‌گرافێكی تێدایه ده‌یانه‌وێت به‌زۆركۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بگرن و بڵێن خه‌تای ئێوه بوه. سۆشیال میدیای حیزبه‌كان چه‌پڵه ڕێزانییان ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ر ته‌له‌فزێونه‌كان خه‌ڵاتییان دابه‌شكرد به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كه كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا ڤایڕه‌سییان كردوه، ئێمه هاوارمانكرد و وتمان تكاتان لێده‌كه‌ین شایمان لێ مه‌كه‌ن به شین. ئێستا هه‌ر ئه‌و كادیرانه‌ی حیزب ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر تاوانبار بكه‌ن. به‌ڵام له كۆتاییشدا خۆیان دانیان پێدانا، له نامه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش، ئه‌وه‌ی كه له سلێمانی ڕویداوه ئه‌و مانگرتنه هه‌موی ڕونه، كه لایه‌نی سیاسی له پشتییانه، ئه‌وه‌تا دوێنێ یه‌كێتی له سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه ناڕاسته‌وخۆ له ڕێی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت ئێمه پشتگیری ده‌كه‌ین، گۆڕان پشتگیری خۆپیشاندان ده‌كات. گۆڕان و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و ئیسلامییه‌كان هه‌مو ناوچه‌ی سه‌وز، هه‌موی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكه‌دانیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه."
د. كامه‌ران قه‌ره‌داغی سه‌باره‌ت به‌دواین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وه‌ی وت "ئاخر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كه هه‌ڵه بو. ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كرد، بۆ نمونه ئێمه نه‌مانوێرا بێینه سه‌ر ته‌له‌فزێون بۆیه كارێكیان پێكردبوین، كه خه‌ریكه زانست بونی نامێنێت و زانست به درۆ كه‌وتۆته‌وه. واته ئه‌وان وایان له خه‌ڵكه‌كه گه‌یاندوه كه زانست درۆیه كه‌س نازانێت كێ ڕاسته. خه‌ڵك هه‌یه ئه‌كادیمییه ، ده‌ڵێت با دوعا و نزا بكه‌ین، وتم مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه "مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك و مه‌لا هه‌ڵۆ" بهێنینه‌وه سه‌ر ته‌له‌فزێون جارێكی تر. كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه له قه‌وسێكی بچوكدا دكتۆر و ڕۆشنبیر و ئه‌كادیمیست، ئێستا ده‌ڵێن دوعا بكه‌ین و نزا بكه‌ین، واته كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه زانستی‌یان به درۆ خسته‌وه،. ئه‌مان زانستیان به‌درۆ خسته‌وه ئه‌گینا زانست ڕاستییه. "
د. كامه‌ران قه‌ره‌داغی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند "من ناڵێم له‌به‌ر ده‌م مه‌ترسیدا نین، من ده‌ڵێم كوردستان له‌به‌رده‌م كاره‌ساتی مرۆڤایه‌تیدا نیه. واته له‌به‌رده‌م كاره‌ساتی گه‌وره‌دا نییه. ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئێستا ڕویداوه له كوردستاندا، ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات بوه، هه‌م به سیاسی و هه‌م به ته‌ندروستییه‌وه،و ئه‌مه ته‌نها و ته‌نها زیادبونی ژماره‌كانی كۆرۆنایە."