سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا لە حكومەت دەكات پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات
  2020-06-03       343       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قەیرانی دارایی و رەزامەندیدان لەسەر داوای حكومەت بۆ قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی كۆبوەوەو سەرۆكی پەرلەمانیش داوا لەحكومەت دەكات پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ رەوانەی پەرلەمان بكات.

ئاوێنە: پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی 184 پەرلەمانتار دەستی بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی كردوە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانی دارایی و قەیرانی ئابوری ئەوەش لەسایەی دابەزینی نرخی نەوتەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هاوكات نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حەلبوسی داوا لە ئەمیندارێتی گشتی پەرلەمان كردوە داوا لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بكات كە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×