په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ فەرمانبەرانی عیراق: ڕێگەنادەین موچەكانتان كەمبكرێتەوە
  2020-06-04       909       

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕێگەنادەن بەوەی مووچەی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە و بە هێڵی سوور وەسفی دەكات.

ئاوێنه‌: ئەحمەد سەفار پەڕلەمانتاری پارتی كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەڕلەمانی عیراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێكی عیراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەوەی ڕێگەنادەن دەستكاری مووچەكانیان بكرێت.

سەفار بۆ فەرمانبەرانی عیراق دەڵێت: “من لەگەڵتانم، من و زۆربەی ئەندامانی لیژنەی دارایی قبوڵی ناكەین دەستكاری مووچەكانتان بكرێت و ئەوەش هێڵی سوورە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×