حکوومەتی عێراق و ئێران رێککەوتنێکی دوو ساڵی ئەنجام دەدەن
  2020-06-04       501       

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، ماجد مەهدی حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراق و  رەزا ئەردەكانی، وەزیری وزەی ئێران کۆبوونەوە.

ئاوێنه‌: کۆبوونەوەی هاوتاکان نزیکەی ٢ کاتژمێری خایان و بە بەشداری شاندی هەردوو وەزیر بەڕێوە چوو.

وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند کە لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی رێککەوتنیان واژوو کردووە بۆ ئەوەی ئێران کارەبای نیشتمانی بداتە عێراق.

رێککەوتنی کارەبای نێوان عێراق و ئێران بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و حکوومەتی ئێران کارەبا بۆ عێراق دابین دەکات.

بەرێککەوتنی هەردوو وڵات، گوژمەی ئەم مامەڵەیە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێت. لەگەڵ واژوو کردنی گرێبەستەکەی، وەکو پێشەکی نیوەی ئەم بڕە پارەیە لەلایەن عێراقەوە درا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×