هەپەگە كوژرانی سێ سەربازو خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیای راگەیاند
  2020-06-04       647       

هەپەگە رایگەیاند: لە چالاكییەكی گەریلادا لە سنوری پارێزگای وان-ی باكوری كوردستان سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و لە ناوچەی هەفتانین-ی باشوری كوردستانیش فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەو وڵاتە خراوەتە خوارەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دوێنێ چوارشەممە 3ی حوزەیران، هێزەكانیان لە ناوچەی "ئەلباک"ی پارێزگای وان چالاكییەكیان دژبە ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا ئەنجامداوەو لە چالاکییەکەدا گورز لە ئۆتۆمبێلەکە دراوە و ئەوەندەی ڕۆن بۆتەوە، سێ سەربازی توركیا کوژران.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە رۆژی 1ی ئەم مانگە لە ناوچەی هەفتانین-ی باشوری كوردستان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بەسەر گردی پارتیزان-دا سوڕاوەتەوە لەلایەن هیزەکانیانەوە خراوەتە خوارەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×