حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران
  2020-06-04       595       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حەوت حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆماركراون كە دانیشتوی دو گەڕەكی شارەكەن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، حەوت توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەمویان بەرکەوتوی توشبوی پێشون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە یەكێك لە توشبوەكان دانیشتوی گەڕەکی کوێستانی شاری ھەولێرەو شەش توشبوەكەی دیكەیان دانیشتوی گەڕەکی ھەولێری نوێی شاری هەولێرن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×