ئاژانسی هه‌واڵی ناین نیوزی ئوسترالی چیرۆكی ئه‌و خێزانه به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانییه ده‌گێڕێته‌وه كه به‌ئاسته‌م له‌مه‌رگ ڕزگاریان بووه، دواجار له‌پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئوسترالیا‌و له‌و وڵاته نیشته‌جێكراون.
ئاوێنه: چیرۆكی ئه‌م خێزانه كه له‌پێنج كه‌س پێكهاتون به‌وه ده‌ستپێده‌كات كه له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌گه‌نه مالیزیا، داواكاریی پێشكه‌ش به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ئوسترالیا، به‌لاَم ده‌بوایه چاوه‌ڕێ بكه‌ن، بۆیه دواجار بڕیار ده‌ده‌ن به‌به‌له‌م‌و به‌قاچاخ ڕو له‌ئوسترالیا بكه‌ن.
زه‌هرا، كه كچه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و خێزانه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌وان هه‌موو شتێكیان ئاماده كرد‌و بڕیاریاندا كه به‌به‌له‌م كۆچ بكه‌ن له‌ساڵی 2009دا، به‌لاَم شه‌وێك پێش كۆچه‌كه، باوكی بڕیارده‌دات ئه‌و كۆچه نه‌كه‌ن‌و وه‌ك خۆی وتویه‌تی، له‌ناخیدا هه‌ستی به‌وه‌كردوه كه ڕه‌نگه ئه‌وه بڕیارێكی باش نه‌بێت، بۆیه له‌و بڕیاره په‌شیمان ده‌بنه‌وه. دواتر پاش چه‌ند ڕۆژێك ده‌یبیستن كه به‌له‌مه‌كه نقوم بووه، نزیكه‌ی 107 په‌نابه‌ری تێدا بووه كه هه‌مویان خنكاون.
ئه‌و خێزانه بڕیار ده‌ده‌ن كه له‌مالیزیا بمێننه‌وه‌و چاوه‌ڕێ بكه‌ن كه له‌وێش هیچ مافێكی كاركردن‌و خوێندنیان نه‌بووه، چونكه ئه‌وان وه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه. له‌پاش مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌مالیزیاو به‌رگه‌گرتنی ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌رێتی، دواجار له‌ڕێگه‌ی یاساییه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی كه‌یسه‌كه‌یانه‌وه، له‌شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیا نیشته‌جێ كراون.
وێستگه‌كانی ژیانی ئه‌م خێزانه هێنده كاریگه‌رو تراژیدین كه له‌ئێستادا كراون به‌فیلمێكی دۆكیومێنتاری به‌ناوی "گه‌شتێك له‌ودیو ترسه‌وه".
له‌پاش به‌رده‌وامی نقومبونی چه‌ندین به‌له‌می قاچاخی كۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا، دواجار حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریدا كه سیاسه‌تی ده‌ستگیركردن‌و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌له‌می قاچاخی كۆچبه‌ران پیاده بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌ئێستادا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌قاچاخ‌و به‌به‌له‌م ڕو له‌ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت‌و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ولاَته ده‌كرێته‌وه كه هه‌وڵیداوه لێوه‌ی بچێت بۆ ئوسترالیا یان ڕه‌وانه‌ی ولاَتی خۆی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی چیتر په‌نابه‌ران په‌نا بۆ ڕێگای ده‌ریایی قاچاخ نه‌به‌ن بۆ ئوسترالیا.