راكان سه‌عید
جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایده‌كات تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی نیمچه‌ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر
ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی.
ئاوێنە: له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپەڕی (كه‌ركوك
ناو)، راكان جبوری باسی له ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كانی باشور‌و خۆرئاوای پارێزگاكه، پرۆژه
خزمه‌تگوزارییه‌كان و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر كرد، له نێویاندا پۆستی پارێزگار‌و ئیداره‌دانی
كه‌ركوك.
سه‌باره‌ت به
دوایین سه‌ردانی بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، راكان جبوری وتی"سه‌رۆك
كۆمار پاڵپشتی پارێزگار‌و پارێزگاكان ده‌كات، نیمچه‌رێككه‌وتن هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆك
وه‌زیرانیشه‌وه كه خه‌رجكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان به‌رده‌وامبێت تا نه‌وه‌ستن و رێگه‌نه‌درێت
گۆڕانكاری له پۆستی پارێزگاره‌كاندا بكرێت."
بەقسەی راكان
جبوری لەچه‌ندین پارێزگای تری عێراق، سكاڵا هه‌بوه ده‌رباره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی لایه‌نه
سیاسییه‌كان بۆ گۆڕینی پارێزگار بەڵام وتی"ئێمه په‌یامی ئه‌وه‌مان گه‌یاند پارێزگاریش
پێویستی به‌وه‌یه گره‌نتی هه‌بێت تا پلانی خۆی جێبه‌جێبكات، ناكرێت شه‌ش مانگ یان
سێ مانگ جارێك گۆڕانكاری له‌و پۆسته‌دا بكرێت و به‌وشێوه‌یه پارێزگار ناتوانێت
كاره‌كانی بكات."
راكان جبوری جه‌ختیكرده‌وه
له‌ئێستاداو دوای گفتوگۆكان "نیمچه‌ڕێككه‌وتن هه‌یه بارودۆخه‌كه (مانه‌وه
له پۆستی پارێزگار) تا هه‌ڵبژاردنی داهاتو وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه."
هه‌ڵبژاردنی
داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له واده‌ی خۆی تێپه‌ڕیوه‌و هیچ كاتێك بۆ
سازكردنی دیارنییه.
پارێزگاری كه‌ركوك
به‌وه‌كاله‌ت سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی له‌سه‌ر ئیداره‌دانی
پارێزگاكه، وتی"له سیسته‌می دیموكراتیدا خه‌ڵك ئازاده له‌وه‌ی ده‌یڵێیت، ئێمه
ته‌نیا گوێ له‌و لایه‌نانه ده‌گرین نوێنه‌راتی سیاسی‌یان هه‌یه‌و له شه‌قامدا كاریگه‌رن،
ئه‌وانه‌ی چونه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانه."
له چه‌ند رۆژی
رابردودا هه‌ریه‌ك له به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو له‌گه‌ڵ حزبی توركمان ئیلی، به
جیا ره‌خنه‌یان له خودی پارێزگار‌و ئیداره‌ی كه‌ركوك گرت، به "كه‌مته‌رخه‌م
و گه‌نده‌ڵی" تۆمه‌تباریان كردن، داوایانكرد گۆڕانكاری له پۆسته‌كه‌دا بكرێت.
راكان جبوری
وتی: ئه‌و هێزانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی‌یان نییه‌و "له شه‌قامدا خۆیان تاقیكردۆته‌وه‌و
ئه‌نجامیان نه‌بوه، هێزێكی كاریگه‌ر نین."
داواشیكرد بارودۆخه‌كه
زیاتر به‌ره‌و بارگرژی و ئاڵۆزی نه‌برێت، هه‌ر لایه‌نێك ره‌خنه‌و تێبینی له‌سه‌ر ئیداره‌دانی
كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌وا ده‌رگاو نوسینگه‌و ماڵه‌كانیان كراوه‌یه بۆ گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ر،
نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وە له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌مو پێكهاته‌كاندا سه‌رباری
ناكۆكی سیاسی، كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌و گوێ له یه‌كتری ده‌گرن.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری
2017و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ناوچه جێناكۆكەكان، راكان
جبوری، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی
عێراق ده‌ستبه‌كاربو، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ركوك له‌و پۆسته.
له‌وكاته‌وه یه‌كێتی
نیشتمانیی كوردستان كه پۆسته‌كه به مافی خۆی ده‌زانێت نه‌یتوانیوه وه‌ریبگرێته‌وه،
هه‌رچه‌نده دوای چه‌ندین مانگ له ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات دواجار له‌سه‌ر
كاندیدێك رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تری توركمان و عه‌ره‌بی به‌ده‌ستنه‌هێنا.