لە گەرمیان حەوت كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون
  2020-06-04       533       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حەوت حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان تۆماركران كە پێنج توشبویان دانیشتوی كەلار و دوانەكەی دیكە دانیشتوی كفری-ن.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، حەوت توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: سێ ئافرەتی تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاوی تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ كە ھەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە دوان لە توشبوەكان دانیشتوی گەڕەکی بنگردو سێیان دانیشتوی گەڕەکی شەھیدانن لە قەزای کەلار و دو توشبوەكەی دیكەش دانیشتوی گەڕەکی گوڵەجۆن لە قەزای کفری.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×