عەبدولخالق تەڵعەت: لە مەخمورو قەرەچوخ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژبە داعش دەستی پێكردوە
  2020-06-04       525       

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنه‌ری هه‌ردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی عێراق رایگەیاند: لە مەخمور و قەرەچوخ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ ئاگاداری پێشمه‌رگه دژ بە داعش دەستی پێكردوە.

ئاوێنە: عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنه‌ری هه‌ردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕی رەمسی پارتی راگەیاند"ئۆپراسیۆنێكی هاوپه‌یمانان و هێزی عێراقی له‌و ناوچانە ده‌ستی پێ كردوەو ئۆپەراسیۆنەكە له‌ ناوچه‌ حه‌مرین و ئه‌و هێڵه‌ی ده‌گاته‌ نزیك‌ ناوچه‌ی شۆرا كه‌ نزیكه‌ له‌ كه‌لار و درێژ ده‌بێته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ مه‌خمور و قەرەچوغ دەگرێتەوەو به‌رده‌وامیش ده‌بێت."

وتیشی"ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ به ‌ئاگاداریی هێزی پێشمه‌رگه‌یە."

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئەوەشی خستەڕو"هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ئۆپراسیۆنه‌ به‌شدار نییه‌، چونكه‌ ناگاته‌ سنوری ئێستای پێشمەرگەی كوردستان."

وتیشی"هه‌ركاتێك گه‌یشته‌ ئه‌و قۆناغه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزی عێراقی ده‌بێت و ئێستا هه‌ماهه‌نگیی باش هه‌یه‌ و هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ سنوره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و تا ئێستا له مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ ئۆپراسیۆن ده‌ستی پێكردوه."

نوێنه‌ری هه‌ردو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق ڕونیشی كرده‌وه"دوێنی له‌ كۆی 26 گورز كه‌ له ‌داعش وه‌شێندراوه‌ له‌ چیای قه‌ره‌چوخ كه‌ هێڵی ته‌ماسن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه،‌ به‌هۆیه‌وه‌ 19 داعش كوژراون و چه‌ندین مۆڵگه‌شیان خاپور كراون."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×