تەندروستی هەولێر رایگەیاند: سێ توشبوی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر
بەتەواوی چاكبونەوە.
ئاوێنە: د.دلۆڤان محەمەدفاتیح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمشەو
پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری
پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوەو باری تەندروستییان تەواو جێگیربۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو سێ توشبوە کرایەوە
کە نێگەتیڤ بو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی قسەی
د.دلۆڤان بەوەش كۆی گشتی چاكبوەوەکان لە هەولێر گەیشتە 233 کەس.