وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆماركران كە سێ توشبویان دانیشتوی ناو شاری هەولێرن و دوانەكەی دیكە دانیشتوی ناحیەی خەلیفان-ن.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: دو پیاوی تەمەن ٦٧ و ٥١ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٧٥ ساڵ و دو منداڵی تەمەن ١٤ و ١١ ساڵان كە ھەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە دوان توشبوەكان دانیشتوی ناحیەی خەلیفانن و سێ توشبوەكەی دیكەش دانیشتوی هەریەكە لەگەڕەكانی بەھار، فەرمانبەران و باداوە-ی شاری هەولێرن.