سێ توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆماركران
  2020-06-04       317       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی سێ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند كە هەر سێكیان دانیشتوی ناحیەی خورماڵن.

ئاوێنە: ئەمشەو پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، سێ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: پیاوێكی تەمەن ٤٩ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٤٦ ساڵ و منداڵێكی تەمەن ٧ ساڵ، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتوی هەمان توشبون.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە هەمویان دانیشتوی ناحیەی خۆرماڵن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×