پەرلەمانی توركیا پارێزبەندی لە لەیلا گوڤەن و دو پەرلەمانتاری دیکە وەرگرتەوە
  2020-06-04       622       

پەرلەمانی توركیا پارێزبەندی لە دو پەرلەمانتاری كوردو پەرلەمانتارێكی جەهەپە وەرگرتەوە. پاش ئەوەش یەكێك لە پەرلەمانتارە كوردەكان دەستگیركرا.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی توركیا، پارێزبەندی لە هەریەكە لە لەیلا گوڤەن، سەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكرات(كەجەدە)و پەرلەمانتاری جولەمێرگی هەدەپە، موسا فاریسۆڵار، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپەو ئەنیس بەربەرئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پارتی گەلی كۆماری(جەهەپە) كە ئۆپۆسیۆنی سەرەكی وڵاتە، وەرگرتەوە.

لابردنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران بە بیانوی ئەوەیە، گوایە ئەو تۆمەتانەی لەسەریان بوە پشتڕاستکراوەتەوە.

لەدوای خوێندنەوەی بڕیارەكە لە پەرلەمانی توركیا، لەیلا گوڤەن وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بەو بڕیارە، بە كوردی وتی"بەرخۆدان ژیانە."

هەر بەگوێرەی ئەو ئاژانسە موسا فارسیۆگوڵار، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە، كە ئەمڕۆ پارێزبەندی لێوەرگیرایەوە، لە ئامەد دەستگیركرا.

ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە لە بازگەیەك لەسەر رێی ئامادە-رحا دەستگیركراوە كاتێك بەرەو ئەنكەرە چوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×