77 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران
  2020-06-04       811       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 77 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران كە 66 توشبویان دانیشتوی ناوشاری سلێمانین.

ئاوێنە: ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، 77 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكهاتون لە: 40 پیاو و 25 ئافرەت و 3 کچی گەنج و 3 کوڕی گەنچ و 6 منداڵ كە 21 توشبویان بەرکەتوی توشبوانی پێشون و 56 توشبوەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەداوە كە پێنج لە توشبوەكان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن، ئەوەش پێشتر لەلایەن تەندروستی چەمچەماڵەوە ئاشكراكردبو كە  چوار توشبویان دانیشتوی ناحیەی تەكیەن و توشبوەكەی دیكە دانیشتوی ناحیەی شۆڕشە.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پێنج توشبوی دیكەشیان دانیشتوی قەزای پێنجوێنن و یەك توشبویان دانیشتوی کۆمەڵگەی باریكەی سەر بە ناحیەی عەربەتن و 66 توشبویان دانیشتوی ناوشاری سلێمانین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×