دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
  2020-06-05       1145       

دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا كە لە رەگەزی نێرن، لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە سلێمانی رایگەیاند "دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا كە نەخۆشی دیكەشیان هەبوە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە."

ئازاد هەورامی، وتیشی"یەكێك لە توشبوەكان كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، توشبوەكەی دیكەش پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."

ئاماژەی بەوەشكرد،"دو توشبوەكە تەمەنیان 64 ساڵ و 56 ساڵن و هەردوكیان لە رەگەزی نێرن، نەخۆشی دیكەشیان هەبوە."

دواتریش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"دو توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا كە هەردوكیان پیاو بون و تەمەنیان ٦٤ و ٥٦ ساڵ بو و دانیشتووی شاری سلێمانی بون، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×