بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دوای داخستنی بۆ ماوەی سێ رۆژ و
بە ئامانجی نۆژەنکردنەوە و پاکردنەوەی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تونێلی پێشڕەو بەڕوی
هاتوچۆی شۆفێراندا کرایەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تونێلی پێشڕەو
بەڕوی هاتوچۆی شۆفێراندا کرایەوە.
رۆژی 2ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردبو، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە تونێلی پێشڕەو بەهۆی کاری پاککردنەوەوە
داخراوە، بۆ هاتوچۆکردنیش لە کاتی پێویستدا، دەتوانن ڕێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.