پێنجوێن.. مامۆستایانی ئایینی دەرگای مزگەوتەكان دادەخەن
  2020-06-05       1128       

مامۆستایانی ئایینی پێنجوێن بڕیاریاندا دەرگای مزگەوتەكان دابخەن و قائیمقامی پێنجوێن-یش دەڵێت، بڕیارەكە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندایە.

ئاوێنە: زانا رەحمان رەحیم، قائیمقامی پێنجوێن بە ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مامۆستایانی ئایینی پێنجوێن بڕیاریاندا دەرگای مزگەوتەكان دابخەن.

وتیشی: داخستنی دەرگای مزگەوتەكان بە بڕیار و راوێژی هەریەك لە دكتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و قائیمقامی پێنجوێن و ناوچەی یەكێتی زانایانی ئایینی و مامۆستایانی ئاینی بوەو داخستنەكەش بۆ ماوەی چەند رۆژێكە.

قائیمقامی پێنجوێن وتیشی: دەستخۆشی لە دانیشتوانی پێنجوێن دەكەین كە زۆر هاوكارمانن بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەك، پێش بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ قەرەباڵغی شوێنە گشتییەكانیان كەمكردبوەوە و هەندێك كاسبكاریش دوكانەكانیان داخست.

بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن 60 كەسی تێپەڕاندوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×