هەرێم؛ لە 24 سەعاتدا 105 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون و دو توشبوش گیانیان لەدەستداوە
  2020-06-05       646       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردودا 105 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان یەك هەزار كەسی تێپەڕاندو هەر لەو ماوەیەدا دو توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو كۆی گشتی گیانیانلەدەستداوانی هەڵگری ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 18 كەس و ئێستاش زیاتر لە 500 توشبو لە نەخۆشخانەكاندان.

ئاوێنە: وەزارەتەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوی ژمارە 101ی خۆیدا ئاشكرایكرد: لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە هەرێمی كوردستان دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 105 توشبوی نوێ تۆماركراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە:

• پارێزگای هەولێر (١٢) پۆزەتیڤ:
(5) پیاو و (٤) ئافرەت و کچێکی گەنج و (٢)منداڵ، ھەمویان بەرکەوتوی توشبوی پێشون.دانیشتوی گەڕەکەکانی کوێستان، ھەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دو توشبو دانیشتوی ناحیەی خەلیفان.

• پارێزگای سلێمانی (٨٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان:

-شاری سلێمانی (٧٧) پۆزەتیڤ:
(40) پیاو و (٢٥) ئافرەت و (٣) کچی گەنج و (٣) کوڕی گەنچ و (٦) منداڵ، 21 توشبو بەرکەتوی توشبوانی پێشون و 56 توشبوەکەی دیکە نیشانەیان هەیە، 5 توشبو دانیشتوی قەزای چەمچاماڵ، 5 توشبو دانیشتوی قەزای پێنجوین، 1 توشبو دانیشتوی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت، 66 توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.

-ئیدارەی گەرمیان (٧) پۆزەتیڤ:
(3) ئافرەت و (٣) پیاو و کچێکی گەنج، ھەمویان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، دو توشبو دانیشتوی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار، سێ توشبو دانیشتوی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار، دو توشبو دانیشتوی كوڵەجۆ قەزای کفری.

• پارێزگای دهۆك (٦) پۆزەتیڤ:

(2) ئافرەت و (٤) منداڵ، یەک توشبو بەشداربوی داوەتەکەی نان خواردن بوە، توشبوەکانی دیکە بەرکەوتوی بەشداربونی داوەتێکی نان خواردن بونە، ھەمویان دانیشتوی شاری دھۆکن.

• پارێزگای ‌هەڵەبجە (٣) پۆزەتیڤ:

پیاوێك و ئافرەتێك و منداڵێك، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتوی هەمان توشبوە،هەمویان دانیشتوی ناحیەی خۆرماڵن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەت کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (١٠١٥) توشبو، لەنێویاندا (١٨) مردن هەیەو (٤٤٤) نەخۆش چاکبونەتەوەو ئێستاش (٥٥٥) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×