فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی دەڤەری برادۆست دەكەن
  2020-06-05       545       

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە شەوی رابردوەوە دەستیان كردوە بە بۆردومانی دەڤەری برادۆست و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی)شەوە بۆردومانەكەیان چڕكردۆتەوە.

ئاوێنە: میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویان كردەوە: لە شەوی ڕابردوەوە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای توركیا ناوچەی برادۆست بۆردومان دەکەن.

ئەوەشیان خستۆتەڕو لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆردومانەكانیان چڕكردۆتەوەو بۆردومانی چیای "گۆشینە" دەکەن لە دەڤەری برادۆست.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، هاوڵاتیانی سۆران و دەوروبەری بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری، سەردانی ناوچەکە دەکەن و ئاژەڵدارەکانیش بەتایبەت کۆچی بۆ دەکەن، بەڵام ساڵ بەساڵ بەهۆی زۆربونی مەترسی تۆپباران و بۆردومانی سوپای توركیاوە، ئەو هاوڵاتیانە مەترسی زیاتریان بۆ دروست دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×