2020-06-05   1494     
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێران دهكات لهبهرامبهر ئازادكردنی هاوڵاتییهكی ئهمریكی كه لهساڵی 2018وە لەو وڵاتە زیندانیی كرابو.
ئاوێنه: مایکڵ وایت کە سەربازێکی پـێشوی هێزی دەریایی ئەمریکا بو لەساڵی 2018 سەردانی ئێرانی کرد بەمەبەستی بینینی خۆشەویستە ئێرانیـیەکەی لەشاری مەشهەد، بەڵام لەوێ دەستگیرکراو زیندانیی كرا.
دواترو لەمانگی سێی ئەمساڵ لەناو زیندانێکی مەشهەد توشی نەخۆشی کۆرۆنا بو، بۆیە لەزیندان هێنرایە دەرێ و چارەسەری پـزیشکی بۆ دەکرا بە چاودێری دیپـلۆماتی سویسرا کە کاروبارەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەبات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترهمپ لەگەڵ گەڕانەوەی مایکڵ وایت بۆ ئەمریکا لەتویتێكدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی ئێرانی کرد وە هانی تارانیدا مامهڵهیهكی نوێ لەگەڵ ئەمریکادا واژوبکات بەر لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ترهمپ نوسیویهتی، "زۆر شتێکی مەزنە مایکڵ گەڕاوەتەوە بۆ وڵات. ئێستا گەیشتەوە. زۆر جێی خۆشحاڵیـیە. سوپاس بۆ ئێران. چاوەڕێ مەکەن بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەودایەکی گەورە بکەن. من وا دەیبەمەوە. ئێستا سەودایەکی باشتر دەکەیت!"
مایکڵ وایت لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز رایگهیاندووه، ئێستا باری تەندروستی باشەو سوپاسی ترهمپی کردووە.