ته‌ندروستی‌ عێراق: له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا زیاتر له‌هه‌زار كه‌س توشی‌ كۆرۆنا بووه‌
  2020-06-05       473       
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا زیاتر له‌هه‌زار كه‌س توشی‌ كۆرۆنا بون‌و 14 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌، له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا 1006 كه‌س توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون‌و 14 توشوبش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ 235 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تائێستا له‌عێراق توشی‌ كۆرۆنا بون گه‌یشته‌ 9846 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ 4573 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 285 كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×