2020-06-05   560     
دۆناڵد ترهم
سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دهڵێت، ئەمریکا خراپترین کاتەکانی پەتای کۆرۆنای تێپەڕاندووە. ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه ئابوری خێراتر دێتەوە سەرخۆ ئەگەر ویلایەتەکان کۆتایی بەکۆتوبەندەکان بۆ ڕێگەگرتن لەبڵاوبونەوەی کۆڤد19 بهێنن.
ئاوێنه: دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، ئەمریکا خراپترین کاتەکانی پەتای کۆرۆنای تێپەڕاندووە، پاش ئەوەی ئەوەی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراوە بەرزبونەوەی ڕێژەی کار لەم هەفتەیەدا دەرکەوتووە.
ڕاشیگەیاند، "ئێمە باشترین ئابوریمان لەمێژوی جیهاندا هەبووە. ئەو بەهێزییە وایکرد بتوانین بەم پەتا ترسناکەدا تێپەڕبین، لەوبڕوایەدام ئێمە زۆر باشین."
سەبارەت بەشێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەی کە هەتا ئێستا زیاتر لە 108 هەزار کەسی لە ئەمریکا کوشتووە ترهمپ وتی، "ئێمە هەمو بڕیارێکمان بەدروستی داوە."و " هەنگاوی گەورەمان ناوە لەجارێکی تر هاتنەوە سەرخۆمان".
وتیشی، ئابوری خێراتر دێتەوە سەرخۆ ئەگەر ویلایەتەکان و حکومەتە خۆجێهییەکان کۆتایی بەکۆتوبەندەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤد19 بهێنن.