2020-06-05   515     
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ولێر 29 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بون.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لەبەردەوامی پشکنینەکان‌و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان‌و توشبووان، 29 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لەشاری ھەولێر دەستنیشانکران.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه توشبووه‌كان پێكهاتون له 5 پیاوو 9 ئافرەت‌و 3 کچی گەنج، 12 منداڵ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، 2 له‌توشبووه‌كان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیەو ئەوانی تر ھەمویان بەرکەوتوی توشبووانی پێشون‌و ھەمویان دانیشتوی ناو شاری هەولێرن.