نادر رۆستی: 243 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان
  2019-03-28       1867       

 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، نادر رۆستی لەبارەی ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەرۆژانی نەورۆز سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە ئاشكرایدەكات 243 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان.


ئاوێنە: نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی راگەیاندوە کە لە میانی 10 رۆژدا، 243  هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی کوردستان، بەمەش رێژەی هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی نەورۆزدا بەراورد بە ساڵی رابردو، سەدا چوار زیادی کردوە.

 

دەشڵێت "بەپێی دوا ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزار کە پشت دەبەستێت بە زانیاری و ئامارەکانی بازگە و خاڵە سنووریی و فڕۆکەخانەکان، 243  ھەزار گەشتیار لە میانی 10  رۆژ واتە لە 12ی ئادار تا 22ی ئادار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، گه‌شتیاران به‌ڕێژه‌ی 73% له‌ ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق و 16% له‌ ئێران و 06% له‌ توركیا و05% له‌ وڵاتانی دیكه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×