هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه به‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌زای كۆیه ده‌كه‌ن‌و هێرش-یش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئار تی.
ئاوێنه: ئه‌مشه‌و به‌شێك له‌دانیشتوانی قه‌زای كۆیه‌و ته‌قته‌ق خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو داوای موچه‌و خزمه‌تگوزارییان كرد.
به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هێز بڵاوه‌یان به‌خۆپیشاندانه‌كه كرد‌و ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیسانده‌راندا كرد. هاوكات كه‌ناڵی ئێن ئار تی ڕایگه‌یاند كه هێرشكراوه‌ته سه‌ر چه‌ند په‌یامنێرێكیان.
بەشێک بەشداربوانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ڵێن، هەرچەندە کۆیە لەروی کارگێڕییەوە سەر بەپارێزگای هەولێرە، به‌ڵام ئەوان ناتوانن بۆ جێبەجێکردنی ئیشوکاری رۆژانەو پێویستی پزیشکی سەردانی شاری هەولێر بکەن.
به‌وته‌ی ئه‌وان، قه‌زای کۆیە جگەلەوەی خزمەتگوزارییەکانی وەکو پێویست نیەو تائێستا گرفتی‌و رێگاوبان‌و ئاو‌و کارەبای هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هەلێكی کار بۆ گەنجانی قه‌زاكه نه‌ڕه‌خسێنراوه.