ناڕەزاییە سەرتاسەریەکان نیشانەن بۆ شکست و داڕمانی ئیمپراتۆریەتی ئەمەریکی
  2020-06-05       1669       

نوسینی: کۆرناڵ وێست*
لە ئینگلیزیەوە: دانا نازەنین


کۆتایی ئەم ھەفتەیە ھەزاران لە خەڵکی لەسەراسەری وڵات دا ڕژانە سەر شەقام دژ بە ڕەوایەتیدان بەکوشتنی ڕەشپێستەکان لەلایەن دەوڵەتەوە، وە خەڵکی لەئێستەدا ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی خزمەتگوزاری تەندروستی دەبێتەوە لەمێژوودا، وە بەرزترین ڕێژەی بێکاری لەساتەوەختی داڕوخانە ئابوریە گەورەکەی ١٩٣٠یەوە.


پرۆفیسۆر کۆرناڵ وێست دەوڵەتی ئەمەریکی ناوبردوە بە " شارستانیەتی تاڵانکەری دڕندانەی سەرمایەداری کە تەنھا چاوی بڕیوەتە پارە،پارە،پارە." ھەروەھا قەیران و کێشەکانی ناوەوەی وڵات دەبەستێتەوە بەقەیران و کێشەکانی ئەمەریکا لەوڵاتانی تردا و دەڵێت ؛" پەیوەندیھەیە لەنێوان ڕەگەکانی تاڵانکاری و قەیرانەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دەوڵەتی ئەمەریکی دا ."


نەرمین شێخ: دکتۆر کۆرناڵ وێست، ئایا ھیچ وەڵامێکت ھەیە بۆ وتەکانی پرۆفیسۆر یامەھیتا تایلەر  تۆھاوڕای لەگەڵیدا، لەبارەی کوشتنەکەی (جۆرج فلۆید)ەوە کە کارێکی بکوژی تاوانکارانە بو؟ وە ھەروەھا تۆ وتبوت کە ئەم تاوانە ئەوەی خستە ڕوو کە ئەمەریکا لەڕویی ئەزمونی کۆمەڵایەتیەوە شکست خواردوە. وەچ وەڵامێکت ھەیە لەبارەی مامەڵەکردنی ھێزی پۆلیس لەگەڵ خۆپیشاندەران و ناڕەزاییدەربڕانی کوشتنی جۆرج فلۆیدا، وە ھەروەھا بەشداری پێکردنی گاردی نشتیمانی لەسەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا؟


کۆرناڵ وێست: دەزانی، گومانی تێدا نیە ئەمە ساتەوەختی بەخۆداچونەوەیە بۆ ئەمەریکا. بەڵام دەبێت ئێمە پەیوەندی لەنێوان ناوخۆ و دەرەوەدا بدۆزینەوە،چونکە ڕەگەکانی چاوبرسیەتی ناوخۆیی لەگەڵ نایەکسانی جیھانی و خواستی داگیرکاری و ئیمپریاڵیستی {٨٠٠ یەکەیسەربازی ئەمەریکی لەدەرەوەن بۆ قەیران دروستکردن}، کێشەنانەوەی ھێزی سەربازی ئەمەریکی لە ئەفەریقی و پاڵپشتکردنی جۆرەھا ڕژێمی دڕندە و دیکتاتۆریەکان لە ئاسیا و ناوچەکانی تردا. دەریدەخات کە پەیوەندیەکی لێکدانەبڕاو ھەیە لەنێوان ڕەگەکانی قەیران دروستکردن و کێشەنانەوەدا لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریکادا. ئەمە بۆ زاڵبون و خۆبەسەردار زانینی نەژادی سپی پێستیش ڕاستە، بۆ ڕەگەکانی ڕقلێبونەوەی ڕەشپێست و ڕەنگ و نەتەوەکانی تریش ڕاستە. دژە-ڕەشپێستی و دژە-نەژادەکانی تر داینەمیکیەت و وزەکەی لەناوخۆی کۆنتێکستی تاڵانکاری دڕندانەی سەرمایەداری سەرقاڵبو بە پارە،پارە،پارە و زاڵبون و چەوساندنەوەی کرێکاران و پەراویزخستن و بێنرخکردنی ئەوانی تردایە. ھەر ئەم لێکنزیکیەش بو  کەخوشکم پرۆفیسۆر تایلەر لەبارەیەوە دوا کە چۆن شەرعیەتی ئیمپڕاتۆریەتی ئەمەریکیی خستۆتە لەرزە لە خوارەوە بەرەو سەرەوە دایدەڕمێنێت.

کوشتنە تاوانکاریەکەی برام جۆرج فلۆید کارای ھاندەر و وروژێنەربو، بەڵام شکستی خوێن مژێنی دڕندانەی ئابوری سەرمایەداری لە ئامادەکاری و دابینکردنی پێداویستیە ھەرە بنەڕەتیەکانی خواردن و چاودێری تەندروستی و جۆریەتی سیستمی پەروەردە و دابینکردنی کار و موچەیەکی شایستە و لەھەمانکاتیشدا شکست و داڕمانی دەستە و چینی فەرمانڕەوا و شکستی چین و دەستەی پسپۆڕ و دەسەڵاتی نیوفاشستێکی وەک ترامپ و دەرکەوتن و دەسەڵاتی  نیولیبرالستانێکیوەک جۆ بایدن و ئۆباما و جۆرج دەبلیو بۆش و کلینتۆن و لەنێو ھەموو ئەمانەشدا زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکان و زۆرێک لە زانکۆ و پرۆفیسۆرەکان ھەموو ئەمانە پێکەوە ھاندەری پشتەوەی ناڕەزاییەکانن. گەنجەکان دەڵێن" ئێوە ھەمووتان دووڕون(ھیپۆکریتن). بێدەربەست و بیباکن لەخواست و ئازار و پەژارەکانی ئێمە.ئیدی ئێوە لای ئێمە شەرعیەتتان لەدەست داوە." ئەم ھاوارە لەناو سەراپای خۆپیشاندانەکەدا دەنگی زاڵە.
من لەوە زیاتر نامەوێ بڵێم، بەڵام مەبەستمە لێرەدا ئاماژە بەوە بکەم کە کاتێک من بیر لە ئیلا باکەر و فانی لیۆ ھامەر و ڕابی ھێسچڵ و ئیدوارد سەعید و بەتایبەتیش برام مارتن و ماڵكۆم و میراتی ئەوان دەکەمەوە،پێم وایە ئەم میراتە زیاتر سێنتراڵ و جێگیردەبێت،چونکە ئەوان ئامادەکار و ڕێخۆشکەربون بۆ ڕاست بێژی. ئەوان ئامادەکار بون بۆ بونیادنانی پەیوەستی لەنێوان دادگەری و میھرەبانی دا لەنمونەگەری خۆیاندا، ھەر ئەمەشە کە ئێمە ھەر ئێستا پێویستمانە. ھەڵگەڕانەوە و یاخی بون  ھەمانشت نیە لەگەڵ شۆڕشدا. ئەوەییشی کە ئێمە پێویستمانە شۆڕشێکی ناقەیراناوی و کێشەدار و پرۆژەیەکی بەتەواوەتی دیموکراسیانەی ھاوبەشی پێکردنی ھێز و سامان و داھات و بەھا و ڕێز و ڕێکخستنە و گۆڕینێکی بنەڕەتیانەی ئیمپراتۆریەتی ئەمەریکیە.


ئەیمی گۆدمەن: ھەروەھا سەرنجت لەسەر پارێزگاری پارێزگای میناسۆتا*کەدەڵێت ئەوان بەدوایی دۆزینەوەی پەیوەستیەوەن لەنێوان سەردارگەریە سپیپێستەکاندا لەگەڵ سوتاندن و تاڵانکردنی شاردا.وە ھەروەھا سەرۆک ترامیش لەتویتێکدا دەلێت کە لەھەوڵی ئەوەدایە کە چالاکیەکانی گروپی دژە فاشیزم- ANTIFA*بخاتە لیستی تیرۆرەوە، شتێک کە ئەو دەسەڵاتی ئەنچامدانی نیە، ھەروەک ولیام بارەر ئەمەی دوپاتکردەوە,و دەڵێت کە بەدوایی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی چەپە ڕادیکاڵەکانەوەیە؟


کۆرناڵ وێست: نا، ئەمە ئەکتێکی قەشمەریانەیە. خوشکە ئیمی من تۆم زۆر خۆش دەوێیت، دەزانیت  ئەوەگروپەکانی دژە فاشیستی ANTIFA بون ژیانی منیان پاراست لە چارلۆتسڤیڵ. ئەوە گومانی تێدا نیە کە ئەوان بون پاراستنی منیال لەئەستۆگرت.ھەرچەند ئەو دیدگایەیە ھەیە کەپێی وایە ئەمانە دەبنە گروپێکی تیرۆرستی،بەڵام ئەوانەی کە دەیانەوێت ئێمە بکوژن نازیەکان و KLAN* ەکانن، کەچی ئەمانە بەتیرۆرست ناناسێنرێن! خۆ دەبینیت ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە بەدەستمان ھێناوە!. بۆیە ئەمە کاردانەوەی نیوفاشیزمە کە ترامپ پێشڕەوی دەکات و دەیەوێت ئەم ھێزە مرۆییە لەڕێی ھێزەوە بوەستێنێت.دەبێت ئێمە بەرچاو ڕوونبین لەبەرابەر ئەمەدا. فاشیزمی نوێ ئەو جۆرە مەیل و خولیایەی ھەیە کە لەڕێگەی ھێزەوە ھەر جۆرە ناڕەزاییەک سەرکوت بکات. بۆیە دەبێت ئێمە بەھێزبین لەبەرابەر ئەمەدا.


بەڵام گرنگترین شتێک لێرەدا، پێم وایە ئێمە دەبێت دڵنیابین لەوەی کە خۆمان بەھێزبکەین لەڕویی ئەخلاقی،ڕۆحی، جۆرەیەتیەوە و وە بنەڕەتیانە سەرنج بخەینە سەر حەقیقەت و دادگەری، بەردەوامی دان بەڕوبەڕوبونەوە و دژایەتی کردنی بە یاساییکردنی تاڵانکاری،چاو برسیەتی واڵ ستریتیەکان، بەیاساییکردنی کوشتنی پۆلیسی،بە یاساییکردنی کوشتنی خەڵکی لەدەرەوە،یەمەن،پاکستان،ئەفەریقا و سوپاگەری ئەمەریکی لەو ناوچانەدا. ئەوە ئەوەیە کەدەبێت ئێمە سەرنجمان لەسەری بێت،چونکە  ئەموزە یاخیگەریە دەبێت بە وزەیی بەرگریکاری دادگەری و حەقیقەت لەناو دامەزراوەکاندا.


--------

*پرۆفیسۆر کۆرناڵ وێست فەیلەسوف و نوسەر و ئەکتەر و چالاکەوانی سیاسی و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی ئەفەریقی-ئەمەریکیە لە زانکۆکانی ھارفارد و پرنستن و یەڵ و پاریس و کۆلێژی لەندەن وانەی فەلسەفەی وتۆتەوە، بەیەکێک لە دەنگە دلێر و ڕاست بێژەکانی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەمەریکا ناسراوە و وتار و وتەکانی جێگەی سەرنجن لەناوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی ئەمەریکیدا و خاوەنی بیرێکی سۆسیالیستیە، یەکێکە لەپێشڕەوە فکریەکانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەکانی ئەمەریکا لە ئێستا و ڕابردودا.

*پارێزگاری مینا سۆتا کاندیدی پارتی دیموکراتی جوتیار و کرێکارانە کە پارتێکە مەیلی چەپ بون و سۆسیالیزمی ھەیە و خاوەنی ئەجێندایەکی جیاوازترە لە ھەردوو پارتی دیموکراتەکان و کۆماریەکان، بۆیە لێرەدا وەک ڕەخنەگرێک لە سەرداری سپیپێستەکان دەردەکەوێت.

*بزوتنەوەی دژە ڤاشیزم- ANTIFA کۆمەڵێ بزوتنەوە و گروپ و کەسایەتین لە ئەمەریکادا کە بەشێوەیەکی ناڕێكخراو دژ بە چالاکی فاشیزم و نیو نازیزم دەچەنگن لەئەمەریکادا، مێژویی دەرکەوتنی ئەم بزوتنەوانە بۆ سەرەتاکانی دەیەی بیستی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە لە ئیتاڵیا پاش دەرکەوتنی مۆسۆلۆنی و دەسەڵاتی فاشیەکان لەئیتاڵیادا.

*کو کلوس کڵان- Ku Klux Klan ئەمانە گروپی ڕاستڕەوی ڕەگەزپەرستی سەردارگەری سپی پێستن لەئەمەریکادا دژ بە ئەمەریکیە ئەفەریقیەکان(ڕەشپێست)ەکان و دژە-پەناھەندە و موسوڵمانەکانن، وە ھەروەھا بەرپرسن لە تیرۆرکردن و لەنێو دانی چەندین سەرکردەی ڕەشپێست لەنێو ئەمەریکادا بەتایبەت کارە تیرۆرستیەکانیان لە ١٨٦٠ و١٨٧٢دا کە ھێرشی ڕاستەوخۆبوە بۆ سەر خەڵکی ڕەشپێست لەناوەندە سیاسیەکان و حوکمیەکانی ئەمەریکادا بەدەر لەکارە دڕندانەکانیان بەرابەر خەڵکی عامەی ڕەشپێست.


ئەم نوسینە بەشێکە لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی democracy now لەگەڵ کۆرناڵ وێست دا، وە وەرگێڕانەکەش لەم ماڵپەڕەوە وەرگیراوە.
https://www.democracynow.org/2020/6/1/cornel_west_us_moment_of_reckoning?autostart=true

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×