2019-03-29   961     
ژماره‌یه‌ك شه‌رڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه-
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئامانجی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- دابه‌شكردنی سوریایه. ئه‌و ده‌ڵێت، "تا یه‌په‌گه له‌و ناوچانه بن ناتوانین بڵێین ئاسایشی توركیا‌و سوریا‌و روسیا ده‌سته‌به‌ركراوه".
ئاوێنه: مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاند، "تاكو په‌كه‌كه، یه‌په‌گه له‌و ناوچانه بن ناتوانین بڵێین ئاسایشی روسیا، توركیا، سوریا‌و وڵاتانی هاوسێ ده‌سته‌به‌ركراوه. هه‌ڕه‌شه هه‌یه له‌سه‌ر سنور‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا. چونكه ئامانجی ئه‌وان دیاره‌و دابه‌شكردنی سوریایه".
له‌باره‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی چه‌كه ئه‌مریكییه‌كان له‌یه‌په‌گه، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی سه‌ره‌تا وتویانه "چه‌كه‌كان له‌یه‌په‌گه وه‌رده‌گرنه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن هه‌مو چه‌كه‌كانیان لێوه‌رناگرنه‌وه.
ناوبراو له‌و روه‌وه ده‌ڵێت، "ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك له‌چه‌كه‌كان به‌كارهێندراون‌و به‌كه‌ڵكی وه‌رگرتنه‌وه نایه‌ن، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه‌و په‌كه‌كه به‌شێكی گرنگ له‌و چه‌كانه‌ی فرۆشتون. به‌شێكیشیان له‌توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. بەداخەوە هاوپەیمانی رویان داوەتە ئەمانە. دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا چی دەکرێت، ناوچەی ئەمنی چۆن دروست دەکرێت، لێرە چۆن کار دەکەین. هەڵبەت ئەم بڕیاردانە... لەگەڵ ئەمریکا هەمو ئەم پرسانە هەڵدەسەنگێنین".
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هات له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، دوای كۆبونه‌وه‌ی حه‌وته‌می گروپی پلاندانانی ستراتیجی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات.