ئەستەنبوڵ؛ رۆژێك بەر لەهەڵبژاردنی شارەوانییەكان چەندین كەس دەستگیركران
  2019-03-30       639       

لەئەستەنبوڵ چەندین كەس دەستگیركران كە لەنێویاندا چاودێر و كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان هەن. ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیارە سبەی هەڵبژاردنەكان بەڕێوەبچن.

ئاوێنە: بڕیارە سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 31ی ئادار به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر و 12 پارت و هاوپه‌یمانی سیاسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فوڕات نیوز، ئەمڕۆ شەممە لە ئەستەنبوڵ هێزەكانی پۆلیسی توركیا هەڵیانكوتاوەتە سەر 127 ماڵ و لەئەنجامدا 32 كەسیان دەستگیركردوە. 

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەنێو دەستگیركراواندا چاودێر و كاندیدی هەدەپەیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكان تێدایە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تا ئیستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە نەزانراوە، گیراوەکان لە ناوەندی پۆلیسی ڤاتانێ-ی ئەستەنبوڵ ڕاگیراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×