وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەوامی فەرمانبەرەكانی ئاسایی دەكاتەوە
  2019-03-31       1595       

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمانبەرەكانی ئاسایی دەكاتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات بریاری زیادكردنی دەوامی فەرمانبەرەكانیان لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە دێت.


ئاوێنە: لەراگەیەنراوێكیدا كە لەرێگەی پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمانبەرەكانی ئاسایی دەكاتەوە‌و دەڵێت " به‌پشتبه‌ستن به‌كۆنوسی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ژماره‌ 8 له‌ڕۆژی‌ 19ی‌ ئه‌م مانگه‌، دوای نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی موچه‌و چاكبونه‌وه‌ی ڕه‌وشی دارایی هه‌رێم، بڕیاردراوه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌سبه‌ینێ‌ 1ی‌ 4وه‌ له‌هه‌مو داموده‌زگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت ئاسایی بێته‌وه".


‌ بەپێی راگەیەنراوەكەی ئەو وەزارەتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی ئاسایی فەرمانبەران لە كاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانیەوە دەست پێدەكات‌و كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆ كۆتایی دێت، لەهەمو دامودەزگاكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی "of" ‌و گۆرینەوەی دەوامیش ناهێڵرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×