سلێمانی: ژمارەیەك لەخوێندكارانی پەیمانگا‌و زانكۆ گرد دەبنەوە
  2019-04-01       1443       

لەبەردەم بینای زانكۆی سلێمانی لەشاری سلێمانی، بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان كە سەرەكیترینان خۆی لە گێرانەوەی دەرماڵە ەبینێتەوە، ژمارەیەك لەخوێندكارانی پەیمانگا‌و زانكۆكان گرد دەبنەوە.


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "دو شەممە" ژمارەیەك لەخوێندكارانی پەیمانگا‌و زانكۆ لەبەردەم بینای زانكۆی سلێمانی گردبونەوە، راشیدەگەیەنن دوای كۆتایهاتنی سیستەمی پاشەكەوتی موچە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانویەكی نیە بۆ خەرج نەكردنی دەرماڵەی خوێندكاران.



هەروەها راشیدەگەیەنن تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەستبەرداری نارەزایەتی دەربرینەكانیان نابن، داواش دەكەن لەگەڵ گەراندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران برەكەشی زیاد بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×