نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لەنێوان 8250 تا 9250 هەزار دینار جێگیر دەكرێت
  2019-04-01       1665       


بەپێی راگەیەنراوێكی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لەنێوان 8250 تا 9250 هەزار دینار بۆ مانگی ئازار جێگیر دەكرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" سیروان موحەمەد، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند بۆ مانگی ئازار نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لەنێوان 8250 تا 9250 هەزار دینار دەبێت، ئاشكراشیدەكات مۆلیدەكان بە تێكرا لەو مانگەدا 210 بۆ 240 كاتژمێر كاریان كردوە.


ئاشكراشیدەكات لەمانگی چواردا "نیسان" مۆلیدە ئەهلیەكان لەكاتژمێر 2 ی پاشنیوەرۆ بۆ 1 ی شەو، بەیانیانیش لە 7 بۆ 8 كارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن، دەشڵێت "هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نه‌بوو له‌و كاتانه‌دا مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام  رۆژانی هه‌ینی به‌یانیان كار ناكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌  پێش نیوه‌ڕوان كاتژمێر 11:30 كار به‌مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن".


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×