رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی
عێراق رایگه‌یاند، كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه
كردوه ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ست ناكرێت به كێشه سیاسییه‌كانه‌وه.
ده‌شڵێت؛ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ئارادایه بۆ ئه‌نجامدانی
رێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: رێبوار ته‌ها، كه ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده‌ی په‌رله‌مانی
عێراق بو كه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا سه‌ردانی واشنتۆنیان كرد، له‌نوسینێكدا لاپه‌ڕه‌ی
خۆی له‌فه‌یسبوك هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له دیدارێكی وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسانی جیهانی له‌واشنتۆن، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
عێراق باسی له‌وه كردوه كه ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ست
ناكرێت به كێشه سیاسییه‌كانه‌وه.
رێبوار ته‌ها سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌ی وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌نوسان كه رۆژی 30ی ئازار به‌ڕێوه‌چوه، نوسیویه‌تی"ئەوەی گرنگە لێرەدا
بەپێویستی دەزانم ڕونکردنەوەی لەسەربدەم ئەو دەنگۆیانەیە کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا
بڵاوبوەتەوە لەبارەی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر زاری سەرۆکی
ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەڕونی باسکرا کە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەست ناکرێت
بە کێشە سیاسییەکانەوە و ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش لەوبارەیەوە هەیە، لەئێستاشدا
پەیوەندی باش و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردو حکومەتدا هەیە."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی وتوشیه‌تی"هه‌روه‌ها
دەستپێشخەرییەکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لەئارادایه تا بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەرێم
ڕێککەوتنێکی تەواو ئەنجام بدات."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌یدا رێبوار ته‌ها هێمای بۆ
ئه‌وه كردوه كه سەبارەت بە مەسەلەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ، لە
ئێستادا هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هاوڕان لەسەر مانەوەی هێزەکان بەمەبەستی مەشق
و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان و کاری هەواڵگری هاوبەش لەپێناو بنەبڕکردنی بیری توندڕەویی
و تیرۆر.