هه‌ولێر؛ جۆرە بەرهەمێکی مەترسیداری دەرمان دەستی بەسەرداگیرا
  2019-04-03       610       

قایمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه‌ جۆره‌ به‌رهه‌مێكی مه‌ترسیداری ده‌رمان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ده‌رمانخانه‌یه‌ك و كۆگایه‌كی ده‌رمانیش داخراون.

ئاوێنه‌: قایمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لیژنەی بەدواداچون و ‎چاودێری دەرمان ئه‌مڕۆ ۲٠۱۹/٤/۳ دەرمانخانەیەک و کۆگایەکی داخستوه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر چەندین دەرمانی نایاساییدا گیراوه‌.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ له‌نێو ده‌رمانه‌ ده‌ستبه‌سه‌رگیراوه‌كانی بەرهەمی ساختە و قەدەغەکراوی لە نمونەی AB SLIM، بەرهەمی ساختەی AB SLIM بۆ کێش دابەزاندنی تێدابوه‌ كه‌ ڕیکلامی بۆ كراوه‌.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ هەر کۆگا و دەرمانخانەیەک پابەند نەبێ بەڕێنماییەکان بەپێی یاسا رێکار بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×